داعش له‌دوو میحوه‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌و 21 چه‌كداریان له شه‌رو پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌رڤانان-دا كوژران.
به‌پێی هاوارنیوز دوای رزگاركردنی شه‌ش گه‌ره‌ك له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه له‌ناوه‌ندی ته‌بقه له‌شه‌وی رابردوو، داعش به‌رده‌وامن له‌هێرشه‌كانیان له‌رۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه هێرشیان كردووه‌و شه‌ری سه‌خت به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، شه‌ر و پێكدادان له ده‌ورووبه‌ری گوندی عه‌باد له‌رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌و ده‌ورووبه‌ری گوندی عجیل له‌باشور له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تائێستا به‌رده‌وامه‌و 5 چه‌كدار له‌عه‌باد و 16چه‌كداریش له عجیل كوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری ته‌بقه له‌شه‌وی 21ی مانگی ئازار ده‌ستیپێكرد، به‌وته‌ی جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ئه‌و شه‌وه، هێزه‌كانیان له‌ڕێگای دابه‌زینی ئاسمانییه‌وه به فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و رووباری فورات-یان تێپه‌ڕاندووه و چوونه‌ته باشوری ڕووباره‌كه.
رۆژی 13ی ئه‌م مانگه، فه‌رمانده‌یی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان راگه‌یاند، بۆ گه‌مارۆدان و دابڕینی شاری ره‌ققه و رزگاركردنی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره.
قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، له دوو میحوه‌ره‌وه (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) راگه‌یه‌نراوه و ئامانجه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌یان گوندی وادی جه‌لاب و گونده‌كانی باكوری شاری ره‌ققه‌یه.
لەمانگی تشرینی دووەمی 2016 ه‌وه ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمه‌ریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووە.
بەنداوی فوڕات گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریایه له پارێزگای ره‌ققه كه له‌شاری ته‌بقه له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابین ده‌كات، حكومه‌تی سوریا له‌رابردوودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی‌و كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه ئه‌نجامداوه، ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به نه‌وت‌و گاز.
تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە" بەنداوی فوڕات" لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە، رۆژی 26ی ئازاری رابردوو شه‌رڤانان بنكه ئاسمانییه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
خه‌ندان- خۆشناو حسێن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر