ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2-5-2017، له رێورهسمێكی شایستهداو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران، له هۆڵُی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سوره‌كه ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، له ئاماده‌كردنی سه‌ڵاح ره‌شید به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌ڵاح ره‌شید ئاماده‌كاری كتێبی "مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری" به‌شێوه‌یه‌كی كورت باسی له رووداو و گێڕانه‌وه‌كانی ناو كتێبه‌كه كرد‌و چۆنێتی نوسین و بیرۆكه‌ی كردنی نوسینه‌كان به كتێبه‌كه تا چاپكردنی كرد.
هه‌رله درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌ڵاح ره‌شید وتی: له كتێبه‌كه‌دا به چه‌ند دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال و چه‌ندین رووداوی گرنگی مێژووی پڕ سه‌روه‌ری خه‌باتی كورد باس كراوه، به‌تایبه‌ت گێڕانه‌وه‌ی خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه تاكو گه‌یشتنی به سه‌رۆك كۆمار، وتیشی: ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت گێڕانه‌وه‌ی مێژووی خه‌باتی پڕ سه‌روه‌ری و خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان به‌بێ باسكردن و گێڕانه‌وه‌ی خه‌بات و رۆڵی ("سه‌رۆك مام جه‌لال") نوقسان ده‌بێت.
له‌كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌شدا چه‌ند وێنه‌یه‌ك له كتێبه‌كه به ئیمزای سه‌ڵاح ره‌شید ئاماده‌كاری كتێبه‌كه به‌خشرایه ئاماده‌بوان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر