سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به خه‌ندان-ی رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان بۆپێداچونه‌وه به‌هه‌یكه‌لییه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دروستكردووه به‌به‌شداری سێ راوێژكاری ئه‌ڵمانی و ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی.
پێداچوونه‌وه به‌هه‌یكه‌لییه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوای ئه‌وه دێت كه‌ساڵی رابردوو هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پڕچه‌ككران.
جه‌مال ئیمینیكی سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت دروستكراوه بۆ پێداچوونه‌وه به‌هه‌یكه‌لییه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری سێ راوێژكاری سه‌ربازی هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ولیژنه‌یه پێشنیار بۆپێداچوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریده‌كه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌سه‌ندیده‌كات ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كرێت و ده‌بێته بڕیار، له ئێستاشدا لیژنه‌كه ده‌ستیان به‌كاره‌نیان كردووه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووساڵه به‌درێژایی زیاتر له‌هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌شه‌ڕدان دژی داعش، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگ‌و ستراتیژییان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێناوه له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وه‌ش به‌خوێنی زیاتر له‌هه‌زار‌و 700 شه‌هیدی پێشمه‌رگه.
سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها وتیشی، "دوای هه‌ر شه‌ڕێك گۆڕانكارییه‌كان شتێكی باوه له‌جیهانداو هێزی پێشمه‌رگه‌ش ماوه‌ی زیاتر دوو ساڵه له‌شه‌ڕدایه دژی داعش و پێویستی به‌رێكخستنه‌وه هه‌یه‌و ره‌نگیشه گۆڕانكاری تێدابكرێت".
رونیكرده‌وه، گۆڕانكاریه‌كان له‌هه‌یكه‌لییه‌تی وه‌زاره‌تدا قۆناغ به‌قۆناغ ده‌بێت، هه‌موو لیواكانیش رێكده‌خرێنه‌وه هاوشێوه‌ی لیوای یه‌ك و دووی هێزی پێشمه‌رگه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پڕچه‌ك كران و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابینكران، بۆیه بڕیاردراوه هه‌ر 14 لیواكه‌ی دیكه له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی ئه‌و دوو لیوایه رێكده‌خرێنه‌وه.
پێداچوونه‌وه به‌هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند، بڕیاره له‌مساڵدا ئه‌مریكا دووی لیوای تری پێشمه‌رگه پڕچه‌كبكات و كه‌نه‌داش به‌ڵێنی پڕچه‌ككردنی هێزێكی داوه.
جه‌باریاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بڕیاره ئه‌مریكا له‌مساڵدا، دوو لیوای پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی پڕچه‌كبكات و حكومه‌تی كه‌نه‌داش هێزێك پڕچه‌كده‌كات.
خه‌ندان- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر