جیم ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رۆژی سێ شه‌ممه ده‌رگاكانی له به‌رده‌م پڕچه‌ككردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل " یه‌په‌گه" به كراوه‌یی هێشته‌وه، كاتێك گووتی " له‌وانه‌یه پێویست به‌وه بكات ئه‌مریكا پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ش له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، درێژه به هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و هێزانه بدات".
به‌ڵام توكیا كه ئه‌ندامێكی كارای ناو هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" یه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت و رایگه‌یاندبوو كه " ماتیس له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نقه‌ره گوتوویه‌تی، پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و چه‌كانه له یه‌په‌گه وه‌رده‌گرنه‌وه".
جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا
به‌ڵام له یه‌كه‌م لێدوانی راسته‌وخۆی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌و كاته‌ی چووه ناو فڕۆكه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا، له وه‌ڵامێ پرسیارێكی تایبه‌ت به ناردنی چه‌ك، به رۆژنامه‌نووسانی گووت "ئه‌وه‌ی له تواناماندابێ ده‌یكه‌ین".
به‌ڵام ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه " یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاش مانگی رابردوو بڕیار بدات بۆ جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه یاره‌مه‌تی سه‌ربازی زیاتریان پێشكه‌ش بكات، خۆیان به شێوه‌یه‌كی باش پڕچه‌ك بوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" شه‌ڕی دژی داعش پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و جۆره هاوكارییه‌شی ئه‌مریكا بۆی ناردوون، پاش جه‌نگه‌كه یه‌په‌گه پێویستیان پێی نامێنێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، ئایا پاش جه‌نگی ره‌ققه ئاستی پرچه‌ككبوونی یه‌په‌گه وه‌ك پێش جه‌نگه‌كه ده‌مێنێته‌وه ؟.
له وه‌ڵامدا ماتیس گوتوویه‌تی" ته‌ماشا ده‌كه‌ین و ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی پاشتر، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه شه‌ڕه‌كه ته‌واو ده‌بێت یان چۆن ده‌بێت".
K24 - هه‌ولێر:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر