ایران نیوز

چهارشنبه، خرداد ۱۷، ۱۳۹۶

بەشدارییPAK له کۆبوونەوی بو ڕێکخستنی فستیڤاڵی سەربەخۆیی بۆ کوردستان.

کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممه 13ی جۆزەردانی ساڵی 2717ی کوردی هاوکات لەگەڵ 4ی یوولای ساڵی 2017زایینی، له شاری (ئارنهیم) له وڵاتی هولەند،کۆبوونەوەیەک بۆ ریکخستنی ڤیستیڤالیک له ژیر ناوی سەربەخۆیی بۆ کوردستان ڕێکخرا.
سەرەتا بە خوولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و لێدانی مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب کۆبونەوەکە دەستی پێکرد،پاشان بەرێز (ئەگەف حه‌سه‌ن) باسێکی چڕ و پڕی سه‌باره‌ت به‌فیستیڤاڵی ئاماژە پێکراو پێشکەشکرد. دواتر لە لایەن بەشداربووانەوە چەندین ڕاوبۆچونی جۆراوجۆر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڤیستیڤاڵەکە ئالووگۆڕ کرا.
شایانی باسه شاندێکی (پاک) کە پیکهاتبوون له هەڤاڵان (ئەفشار ئەقدەسی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپا، (چیمەن نەقشبەندی) ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی هولەند، (كاوه کانەبی) و (موحسین وه‌یسمورادی) ئەندامانی کۆمیتەی رێکخستنی هولەندی (پارتی ئازادیی کوردستان) لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بون.
له به شیکی کۆبوونەوەکەدا هه ڤاڵ (ئەفشار ئه قدەسی) بیرو ڕاو بۆچوونەکانی (پارتی ئازادیی کوردستان)ی بۆ ئامادەبووان خسته بەر باس و به هه موو شیوەیەک پشتگیری PAKی بۆ ئەم ڤیستیڤاله دەربڕی و داوای له هه ر تاکیکی (کورد) کرد که پشتیوانی ئەم فستیڤاله بن.
هێژای ئاماژە پێکردنە کە له پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا خاتو (چیمه ن نەقشبەندی)یش لێدوانێکی بۆ کەنالی(رووداو)دا.
شایانی باسه کە بڕیارە ئەم ڤیستیڤاڵە له ڕێکه وتی 26/8/2017 له شاری (کولن)ی ولاتی (ئالمانیا) و له شاری (ڤیەن)ی ولاتی ئوتریش (نەمسا) بەڕێوە بچێت و هەروەها کۆبوونەوەکان بە مەبەستی بەشداریی کردنی هەرچی زیاتری کوردستانیان لە فستیڤاڵی ناوبراودا بەردەوام بن.
هەر لێرەشەوە (پارتی ئازادیی کوردستان) داوا له هه موو ئه ندامان و دۆست و لایەنگرانی دەکات که چالاکانە بەشداری فستیڤاڵەکە بن .
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
15 جۆزەردانی 2717
6 یوولای 2017
Parti Azadi Kurdistan
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
Mobil:0031687269438
www.pazadik.net+org
www.pak-eu.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر