پێشمەرگەکانی شار، له شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی گهشتیارو ڕێبواری ناوچه‌كه پێك هێنا و وێڕای خوێندنه‌وه‌ی وتارێک داوایان له خه‌ڵك كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتی "ڕاسان"ـی ڕۆژهه‌ڵات بگرن.
كاتژمێر ٤:٣٠ خولەکێکی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، له نزێک گوندی "كانی نیاز" هەڵکەوتوو له ٥ كیلۆمێتری شاری سه‌قز و له نزیك جادده‌ی ئه‌سڵی، پێشمەرگەکانی شاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به هه‌ڵكردنی ئاڵایه‌كی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی گه‌شتیار و ڕێبواری ناوچه‌كه پێک هێنا و وێڕای خوێندنه‌وه‌ی وتارێک داوایان له خه‌ڵك كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتی "ڕاسان"ی ڕۆژهه‌ڵات به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بگرن و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه په‌یوه‌ست بن به ریزه‌كانی حیزبه‌وه.
پێوسته بگوترێ كه لە کاتی کۆبوونەوەکەدا خه‌ڵكه‌كه به‌رده‌وام له زیاد بووندا بوون به شێوه‌یه‌ك كه له كاتی وتارەکەدا دەیان کەس بەتامەزرۆییەوە تا کۆتایی ئامادە بوون.
له‌کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌یكه پێشمەرگەکان لە لایەن ئه‌ندامانی حیزبەوە ئاگادار كرانه‌وه كه هێزه‌كانی ڕێژیم به‌ره و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ڕێكه‌وتوون، بۆ خۆ پاراستن لە تێکهەڵچوون و پارێزراوی خەڵکەکە، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی پێ هێنا و ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێ هێشت و خه‌ڵكیش نه‌یانهێشت ئاڵای كوردستان بكه‌وێته ده‌ست ڕێژیم.
ئه‌م كاره ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دواوه بووه و بووەته هۆی خۆشحاڵی و پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵك.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی ڕێژیم به تایبه‌ت ئیداره‌ی ئیتلاعات جادده‌ی سه‌قز ـ بۆكان و ئه‌و ناوچه‌ی كه ئه‌و چالاكییه‌ی تێدا كرا خستووەته ژێر چاوه‌دێری.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر