ئەمڕۆ چالاکانی مەدەنی شارەکانی مەریوان و سەردەشت لە هەڵوێست و بانگەوازی خۆیاندا، بۆ مەحکووم کردنی تاوانی کوشتنی کۆڵبەران و پشتیوانیی لە هەستانی خەڵکی بانە لە راگەێندراوێکدا، داوایان لە دانیشتوانی شارەکانیان کردووە کە بە هانای خەڵکی بانەوە بچن و درێژە بە ناڕەزایەتییەکان بدەن. چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان لە بانگەوازەکەیاندا بە شێوەی دیارییکراو داوایان لە دانیشتووانی شارەکە کردوە: سبەی چوارشەممە دووکان و بازاڕ دابخەن و لە بەر فەرمانداریی مەریوان کۆببنەوە و ناڕەزایەتیی دەرببڕن.
هەر وەک لە بەیاننامەی ئەمڕۆی پارتی ئازادیی کوردستان لە مەڕ راپەڕینی بانە رامانگەیاندبوو”مەرجی سەرکەوتن و پاشەکشە پێکردنی دەوڵەتی داگیرکەر، درێژە پێدانی یەکگرتووانەی هەستانی رۆڵەکانی نەتەوەکەمانە لە گشت شارەکانی نیشتمانی داگیرکراو و لە حاڵی حازردا، باشترین شیوازی بەرەنگار بوونەوەی تاران هەستانی جەماوەری لەم چەشنەیە.
بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان، پشتیوانیی خۆی لە بانگەوازی چالاکانی مەدەنی شارەکانی مەریوان و سەردەشت دەردەبڕێ و هیوادارە سبەی چوارشەممە، هەموو چین و توێژەکانی ئەو شارانە ، بە دەم ئەو بانگەوازەوە بڕۆن و تاجی راپەڕین بکەنە سەریان.
پارتی ئازادیی کوردستان ئاواتەخوازە، شارەکانی دیکەی نیشتمانی داگیرکراومان بجووڵێن و سەرجەم کوردستان دژ بە حاکمییەتی داگیرکەرانەی تاران راپەڕن.
شەکاوە بێ ئاڵای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
14ی خەرمانی 2717
5 ی سێپتامبری 2017
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر