هاونیشتمانانی بەرێز
کوردانی دانیشتووی شاری کوڵن و دەوروبەر
هەروەک ئاگادارن لە رێکەوتی 2017.9.4 لە لایەن هێزە سەرکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکیتر دەسترێژی کرا سەر کۆڵبەرانی شاری "بانە" و لە ئاکامی ئەم کردوە دژە مرۆڤانەیە بەداخەوە دوو کۆڵبەری تر شەهید بوون.
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە خەڵکی شۆرشگێری "بانە"بۆ ئیدانە کردنی کوشتنی کۆڵبەران هاتنە ناو شەقامەکان و خۆپێشاندان و نارەزایەتیەکی هێمنانەیان وەڕێ خست کە لە لایان بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بە درەندانەترین شێوە بەرپەرچ درانەوە.
بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی شاری "بانە" و مەحکووم کردنی کوشتنی کۆڵبەران لە شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان رۆژی شەممە 9 سێپتامبر کاتژمێر 4تاکوو 6ی ئێوارە لە شاری "کۆڵن" ئەکسیۆنێک بەرێوەدەبن، داوا لە ئەندامان و لایەنگران و کووردانی دانیشتوی کۆڵن و شارەکانیتری ئاڵمان دەکەین بە بەشداری کردن لەو ئاکسیونە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی خەڵکی وەزالە هاتووی كوردستان .
كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پارتی ئازادی كوردستان
كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستان
كات:شەمە ٩/٩/٢٠١۷
كاتژمێر چواری پاشنیوەرۆ تاشەش 14 تا 16
ئادرەس: chlodwigplatz
50678 Köln .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر