ایران نیوز

جمعه، مهر ۱۴، ۱۳۹۶

داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ لەیلا زانا دەكرێت

دادگای ئامەد داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ لەیلا زانا پەرلەمانتاری پارتی دیموكرلاتی گەلان (هەدەپە) دەكات.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دادگای ئامەد بە تۆمەتی ئەوەی لەیلا زانا لە ساڵی 2011 بەشداری لە چەند مەراسیمێکی بەخاکسپاردنی کردووە، هەروەها بە تۆمەتی ئەندامبوون و پروپاگەندەکردن بۆ پەكەكە و كەجەكە و ئەنجامدانی كوبونەوە و خۆپیشاندان لە دژی یاسا، داوای حەوت ساڵ و شەش مانگ تا 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ كردوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە لەیلا زانا لە دانیشتنی دادگا ئامادەنەبووە و پارێزەرەكانی داوای كاتیان كردوە بۆ بەرگریكردن لەو دۆسیەیەو لە سەر ئەو داوایە دادگا دانیشتنەکەی دواخستووە.

داواكاری گشتی ئامەد لە سەر ئەو دۆسیانە داوای 23 ساڵ زیندانیکردنی بۆ لەیلا زانا داواکردبوو. 

بەپێی دۆسیەی‌ كەجەكە لە لایەن دادگای ئەنقەرەوە لە نیسانی 2009 ئامادەكراوە "كەجەكە باڵی سیاسی پەكەكەیە لە توركیا و باكوری كوردستان و ئەو كەسانەی‌ كە بڕیار لە پەكەكە وەردەگرن و پڕوپاگەندە بۆ پەكەكە دەكەن و بە زۆرەملێ هاوكاری دارایی لە بازرگانان و سەرمایەدارانی توركیا بۆ پەكەكە كۆدەكەنەوە دەبێت دەستگیربكرێن".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر