شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و تیرۆرستانی داعشدا له ره‌قه به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدان.
له هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنه‌وه‌ی ره‌قه‌دا له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی سوریای دیموكراته‌وه له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌هدا و به‌رید و كوردان و ده‌وروبه‌ری چوار ڕیانی نه‌عیم و نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی و پاركی هارونه ڕه‌شید شه‌ڕێكی قورس له نێوان شه‌ڕڤانان و داعشدا رویدا.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا، 7 تیرۆرستی داعش كوژراون و شه‌ڕڤانێكیش شه‌هیدبوو، هاوكات 13 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ده‌ستی داعش رزگاركران.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر