ئه‌مڕۆ 7-10-2017 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌سه‌ر گڵكۆی مام جه‌لال روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی دانه‌نانی ئاڵای عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی راگه‌یاند و گووتی: "ئێمه ده‌ستمان له‌و كاره‌دا نه‌بووه".
مه‌لا به‌ختیار گووتی: "پرۆتۆكۆڵ به‌و كاره هه‌ستاون و نه جه‌نابی كاك مه‌سعوود و نه سه‌رۆكوه‌زیران و نه یه‌كێتی بڕیاری دانه‌نانی ئاڵای عێراقیان نه‌داوه‌و ئێستا ئاڵای عێراقمان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و له شوێنی پرسه‌كه‌ی داناوه‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌وه بابه‌تێك نه‌بوو كه هه‌ندێك له میدیاكان و شۆڤێنییه‌كان گه‌وره‌ی بكه‌ن و لێره‌وه روونكردنه‌وه ده‌ده‌م كه بڕیاری حكومه‌ت نه‌بووه‌و به ئه‌نقه‌ست نه‌كراوه‌و ئێمه ئه‌وه ده‌سه‌لمینین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌و بابه‌ته گه‌وره‌كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئایا عێراقییه‌كان پابه‌ندی ده‌ستوور ده‌بن یان یان و چۆن ده‌توانن فیدراڵییه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه‌ببه‌ن، ئاڵا به‌هۆی گۆڕانی قۆناغه‌كان ده‌گۆڕێت و ئێمه بڕیارمانداوه له قۆناغی داهاتوو به‌هۆی پێكهاته‌كانی كوردستانه‌وه ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستانیش بگۆڕین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر