ایران نیوز

شنبه، مهر ۲۲، ۱۳۹۶

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا: واشنتن بە گرنگییەوە چاودێری گرژییەکانی کەرکوک دەکات

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت کە واشنتن بە وردی و گرنگییەوە چاودێری دۆخی شاری کەرکوک و گرژییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی کورد و ناوەند دەکات.
جیم ماتیس وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند گرژیەكانی نێوان دەسەڵادارانی كورد و عێراق لەدەوروبەری كەركوك هەموو گرنگیەكی ئەمەریكای لەسەرەو كاردەكەن بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە كە بارودۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی پەرەناسەنێت .
ماتیس لەلێدوانێکدا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند "پێویستە كار لەسەر ئەوەبكەین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا زیاتر سەروكاری لەگەڵ ئەوبابەتەدا هەیە، بەڵام هێزەكانم كە كارلێكیان لەگەڵ ئەو هێزانەدا هەیە ئەوانیش بەهەمان شێوە كاردەكەن بۆ دڵنیابونەوە لە رێگرتن لەهەر ئەگەرێك و چارەسەركردنی ململانێکان لەرێگەی مێزی گفتوگۆ".
لەبارەی پرسیاری ئەوەی كە چ پەیامێكی بۆ دەسەڵادارانی عێراق و كورد هەیە ماتیس وتی "هەمووان جەخت بكەنەوە لەسەر شكستهێنان بەداعش، ناتوانین لە ئێستادا پشت لەیەك بكەین، نامەنەوێت ئەوە بۆ بارودۆخی تەقەكردن و شەڕكردن پەرەبسێنێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە گرژی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک لەنێوان هێزە کوردییەکان و هێزە عیراقییەکان دروست بووە بەبێ هیچ رووبەرووبوونەوەیەکی سەربازیی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لە بارەیەوە ئەمڕۆ رایگەیاند، "شەوی رابردوو هێزە عێراقییەكان بەنیازی پەلاماردانی كەركوك بوون".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر