هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان روونكردنهوهیهكی لهسهر پێكهێنانی سهركردایهتی سیاسی كورد - عیراق بڵاو دهكاتهوهو رهتیدهكاتهوه.
دهقی روونكردنهوهكه:
جەماوەری گەلی کوردستانی خۆڕاگر و قارەمان لەگەڵ ئەوەدا کە راپرسی لە 25-9 ئەنجامدرا، مەبەست لەو راپرسییە ھەر ئەوە نەبوو کە بزانرێت گەلی کورد چی دەوێت، بەڵکو دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ھەنگاونان بوو بۆ سەربەخۆیی.
لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو دەوڵەتە زلھێزەکانی دنیا وەک ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، رووسیا، چین، یەکێتی ئەوروپا، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گشت وڵاتانی دراوسێ داوایانکرد کە ئەو راپرسییە لەم دۆخەدا ئەنجام نەدرێت و کاتی نییە و چەندین پێشنیار و نەخشەڕێگەیان خستە بەردەممان، ئەوەبوو کە سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان (بەخۆشمەوە) ھیچ کام لەو پێشنیار و نەخشە رێگایانەمان پەسەند نەکرد و تەحەدای ھەموو دنیامان کرد.
دیارە ئێستاش گەلەکەمان باجی ئەو عینادییە دەدات و ئێستاش لەجیاتی ئەوەی کە بەخۆماندا بچینەوە و ھەڵسەنگاندنێکی وردو واقعییانە بۆ ئەم دۆخە تازەیە بکەین، ئەبینین کە بڕیاری پێکھێنانی (مەجلیسی قیادەی سەورە-عێراق) واتە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئەو مەسەلەیە بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندن و بڕیاردان لێی.
ئەوەش ھەروەک بڕیارەکەی 7-6-2017 وایە کە رۆژی 25-9ـی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستنیشیان کرد، بەبێ ئەوەی ھیچ ھەڵسەنگاندێک بۆ پێشھات و ئەگەرەکان بکرێت و ھەروەھا بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی پارتە سیاسییەکان.
من وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەم ھەنگاوە بەھەڵەیەکی گەورە دەزانم و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سەرکردایەتییەدا نابم و نیم.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
2-10-2017
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر