ایران نیوز

شنبه، مهر ۲۲، ۱۳۹۶

كەمال كەركووكی: حەشدی شەعبی بە چەكی ھاوپەیمانان ھەڕەشە لە كوردستان دەكات

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەمال كەركووكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك زانیاری لەبارەی گرژییەكانی كەركووك خستەروو كە بەھۆی جوڵەی ھێزەكانی حەشدی شەعبی ھاتووەتە ئاراوە و رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ شەڕنین، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ئامادەكاری تەواوی كردووە و ھەر ھێزێك ھەڵە بكات، پێشمەرگە رووبەڕووی دەبێتەوە".
گوتیشی: "لە رەفتار و جموجۆڵی ھێزەكانی عێراق دەردەكەوێت كە نیازی خراپیان ھەیە، ئێمەش لەبەرامبەردا ھەموو ئامادەباشییەكمان ھەیە، ھیوادارین ھەڵە نەكەن، چونكە بە بوونی شەڕ ھەموومان زەرەر دەكەین و پڕۆسەی سیاسی زیانمەند دەبێت".
كەمال كەركووككی راشیگەیاند: "زۆربەی چەکدارانی نێو ریزەکانی حەشدی شەعبی بیانین و لە دەرەوەی عێراق هاتوون".
راشیگەیاند، حەشدی شەعبی بەو چەکانەی هاوپەیمانان بە عێراقییان داوە، بۆ شەڕی داعش هەڕەشە لە گەلی کوردستان دەکەن".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر