شوان داودی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی - مه‌حموود ره‌زا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان - مه‌لا سه‌لیم شووشكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ
رۆژنامه‌ی "الصباح"ی زمانحاڵی حكوومه‌تی عێراق، ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ده‌كات، كه دژی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ن له عێراق.
رۆژنامه‌كه، له ژماره (4069)، له‌لاپه‌ڕه‌كانی 3 و 5دا، رێپۆرتاژێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه ئه‌وان دژی دابه‌شكردنی عێراقن.
رۆژنامه‌كه له زاری مه‌لا سه‌لیم شووشكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تییه، مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم كۆتایی هات".
شووشكه‌یی ستایشی هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی دینی كرد بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی دابه‌شكردنی عێراق.
گوتیشی: "زۆربه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان هاوبۆچوونن له‌مه‌دا".
مه‌حموود ره‌زا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، ره‌خنه‌ی توندی له سه‌ركردایه‌تی ئێستای هه‌رێم گرتووه و به شكستخواردوو وه‌سفی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ریفراندۆم هه‌رێم تووشی شكستێكی گه‌وره بووه و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی، شوان دوادی، گوتی: "زۆربه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، پشتگیریی له هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، جگه له فراكسیۆنی پارتی، ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان گه‌ڕانه‌وه به‌غدا ، به‌ڵام رێگه به په‌رله‌مانتاره كورده‌كان نه‌درا، به‌شداری له دانیشتنه‌كاندا بكه‌ن و بچنه هۆڵی په‌رله‌مان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر