ایران نیوز

سه‌شنبه، آبان ۳۰، ۱۳۹۶

قوباد تاڵه‌بانى: له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان يه‌كێتى رووبه‌ڕووى گله‌يى زۆرى خه‌ڵك بووه‌ته‌وه‌

قوباد تاڵه‌بانى كوڕى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، دانى به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ يه‌كێتى له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان گله‌يى زۆرى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بووه‌ته‌وه‌، به‌ تايبه‌تى دواى خيانه‌تى به‌شێك له‌ به‌رپرسانى يه‌كێتى و راده‌ستكردنى كه‌ركووك به‌ سوپا و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى.
له‌ په‌يامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانيدا هاتووه‌: "شاراوە نیە کە ئەمڕۆ یەکێتیەکەمان لە دۆخێکی سەخت و دژوارو نالەباردایە،..به‌ڵێ‌، ئێستا رووبەڕووی گلەیی زۆری‌ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ناوچە دابڕاوەکان به‌تایبه‌ت، بووینه‌ته‌وه"‌.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "کاتی هاتووە یەکێتیی.. دان بە هەڵەکانیدا بنێت و خۆی ئامادە بکات بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەمان".
له‌ به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا قوباد تاڵه‌بانى داواى به‌ستنى كۆنگره‌ى "ئاسايى" يه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێت: "تاکە هەنگاو کە یەکێتیەکەمان دەخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست و تەندروست، بەستنی کۆنگرەیەکی ئاساییە".
سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌كه‌ش نووسيويه‌تى: "كۆنگرەیەكمان ناوێت بۆ تۆڵەسەندننەوەو یەكتر سڕینەوە". وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ململانێى باڵه‌كانى ناو يه‌كێتى له‌ پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوه‌ندى بڕيارى ئه‌و حزبه‌دا.
له‌و باره‌يه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئەوەی کە دەیەوێت بە شپرزەیی و بە نیەتی کودەتا بمانباتە ناو كۆنگرە، ئەوە لە ڕاستیدا دەیەوێت بە لێكترازان و شپرزەی لێی دەرچین و كۆنگرەش بكەنە مەیدانی ململانێی کەسیەتی و مینبەرێك بۆ بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان".
قوباد تاڵه‌بانى داواشيكردووه‌، "سەرجەم ئۆرگان و دام و دەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم،.. بە فەرمی و بە دەنگی دلێرەوە، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی ئاسایی‌ بکەین، فشار بكه‌ین کە ئەم کۆنگرەیە تاوەکو کۆتایی مانگی یەک (کانونی یەکەم) ببەسترێت، داوا بکەن چیتر بە ناو و هەوڵی جیا جیا‌وه‌ رێگری لە نوێکردنەوەی حیزبەکەمان و پەیمان و روئیای حیزبەکەمان نەگیرێت".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر