ایران نیوز

چهارشنبه، آبان ۱۷، ۱۳۹۶

بەپەلە… ڤیدیۆ…عەتاسەراوی: لە ٣١ـی ئاب دا ئێمە پاسدارمان ھێنایە ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە دیمانەیەكدا كە ئەم شەو لە كەنالی ئێن ئاڕتی سەر بە نەوەی نوێ پەچشكرا گوتی: ئێمە لە ٣١ـی ئابدا پاسدارمان ھێنایە سەر ھەولێر.
عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكتی گوتی: ئێمە لە ٣١ـی ئابدا پاسدارمان ھێنایە سەر ھەولێر و ئەمەش ئەمریكای ناچاركرد كە گلوپی سەوز بۆ سەدام حسین پێ بكات تا یارمەتی پارتی بدات و لە ھەولێر وەدەرمان بنێت.
سەراوی دەلێت: رووداوەكانی ئەم دواییەی كەركوك ھاوشێوەی ٣١ـی ئاب بوو و ئێمەش تولەمان لە پارتی كردەوە و پارتیمان لە كەركوك وەدەرنا.
چاودێرێكی سیاسی بە ئاژانسی پەیامنێری گوت: رووداوی ٣١ـی ئاب و ١٦ی ئوكتوبەر زۆر جیاوازن، چوونكە لە ٣١ ی ئابدا دوای سێ رۆژ یەك سەربازی عێراقی و چەكی عێراقی لە ھەولێر نەمانەوە ھەموویان گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان تانھا ھاتبوون سوپای پاسداران كە ھەولێر وەدەر بنێن، بەلام لە ١٦ـی ئوكتووبەر تەنھا خەلكی كەركوك و ھێزەكانی یەكێتی لە شارەكەیان دەركرا و حەشدیش بە ئارەزۆی خۆی لە كەركوك دەسوڕێتەوە و بە یەكێتی دەلێت بۆتان ھەیە ٨ بنكەی ئاسایش لە كەركوك بكەنەوە و ھەر بنكەیەكیش نابێت لە ٥ كڵاشنكوف زیاتری تێدا بێت.
ئەو چاودێرە سیاسیە دەلێ: عەتا سەراوی زۆر بە روونی ئاماژەی بەوە كردوە كە ھوكاری رووداوەكانی ٣١ـی ئاب تەنھا ھاتنی سوپای پاسدار بووە، بەڵام ١٦ـی ئوكتووبەر خیانەتی نەتەوەیی بوو.
لینكی ڤیدیۆ
مشغل الفيديو
00:00
00:28
مشغل الفيديو
00:00
00:28

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر