ایران نیوز

یکشنبه، آذر ۲۶، ۱۳۹۶

وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ رێككەوتنێك نەكراوە بۆ كشانەوەی پێشمەرگە لەگوێر

وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، "هیچ رێككەوتنێك نەكراوە" لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان بۆ كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەگوێر.

ئەو روونكردنەوەیەی هەڵگورد حیكمەت، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوەی دێت كە خەندان لە هەواڵێكدا لەزاری سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە بڵاویكردبووەوە، " ئێوارەی رۆژی هەینی لە سنوری مەخمور كۆبوونەوەیەك لە نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان بە ئامادەبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا ئەنجامدراوە، داوا لە پارتی كراوە بەبێ شەڕ لە گوێر و سنوری ناحیەی دیبەگە بكشێنەوە".

هەڵگورد حیكمەت، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، "هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەكراوە"، ئەوە لەكاتێكدایە خەندان ئاماژەی بەرێككەوتن نەكردووە لە نێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكاندا.

لە هەواڵەكەی خەندان-دا هاتووە، "كۆبوونەوەكە لە نێوان بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە و بەرپرسانی باڵای سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ئامادەبوونی فەرماندەی باڵا لە هێزەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامدراوە".

سەرچاوەكەی خەندان ئەوەشی وتبوو، " هێزێكی زۆری عێراقی بۆ سنوره‌كه‌ جوڵه‌ی پێكراوه‌ و پێشمه‌رگه‌ش له‌ ئاماده‌باشیدایه‌".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر