ایران نیوز

جمعه، آذر ۱۷، ۱۳۹۶

دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەستی حەشدی شەعبیدان

بەپێی هەواڵی گەیشتوبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:دوو پێشمەرگە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یەک مانگ پێش ئیستا لە کاتێکدا سلێمانی بەرەو هەولێر ئەرۆشتن لە ناو شاری کەرکوک ئەکەونە ناو بازگێکی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە و بەدیل دەگیرێن.
جێگای ئاماژەیە تا کو ئیستا بەرپرسانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر هیچ لێدوانێکیان لەم بارەوە نەداوە، یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی راگەیاند کە رەشید ئەفشاری و سعید معزر دو پێشمەرگەی کۆمەڵە زیاتر لە یەک مانگە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە بەدیل گیراوون وتا ئیستا چارەنوسیان نادیارە.
هەر ئەو سەرچاوە ئاشکرای کرد کە بە پێی بەدواداچونێک کە بەدوای ئەو دو پێشمەرگەدا کراوە ئیستاکە لەبەغدادن و دور نییە کە رەوانەی ئێران کرابێتنەوە.

کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر