له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه سوپای عیراق له ناوچه‌كانی قه‌زای خورماتوو ئه‌نجامیانداوه، یه‌كێتی ژنانی كوردستان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و په‌رله‌مانی عیراق و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و مافی مرۆڤ و یۆنامی و سه‌رجه‌م سه‌فاره‌ته‌كان له عیراق ده‌كات و داوای لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كان و كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كات له خورماتوو، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
یاداشتی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌بۆنه‌ی پێشێلكارییه‌كانی سوپای عیراق بۆ سه‌ر شاری دوزخورماتوو
بۆ به‌ڕێزان/
– فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ
- وه‌زاره‌تی به‌رگری
- وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ
- سه‌رجه‌م سه‌فاره‌ته‌كان
- نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)
دوای شكستی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئازادكردنی شار‌و شارۆچكه داگیركراوه‌كان له‌ده‌ست گروپی توندڕه‌وی داعش, گه‌لانی عیراق به‌هیواو ئومێده‌وه ده‌یانڕوانیه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و كۆتایی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان، كه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هاتو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون بگه‌ڕێنه‌وه زێد‌و خاكی داگیركراویان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و سه‌ر له‌نوێ ژیان ده‌ستپیبَكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆرترینی ناوچه جێناكوكه‌كان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی هێزه عیراقییه‌كان، كه كه‌متر نه‌بوو له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و شه‌نگال دا هاتن. به‌تایبه‌تی له‌شاری دوزخورماتوو كه شارێكی نمونه‌یی عیراقه‌و فره‌پێكهاته‌و فره‌مه‌زهه‌بیه‌و له كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و سونه‌و شیعه پێكهاتووه، كه به‌درێژایی مێژوو پێكه‌وه ژیاون و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌و به‌ئاشتی و ئارامی ژیانیان گوزه‌راندوه‌و له‌خۆشی و ناخۆشییه‌كدا به‌شداربوون، به‌ڵام له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی سوپای عیراق ئه‌و شاره بووه مه‌یدانی شه‌ڕی ئه‌تنیكی و مه‌زهه‌بی و په‌لامارو قه‌تلڕوعامی كورد له‌و شاره‌داو قوربانیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین گه‌نجی ئه‌و شاره شوێن‌بزر كران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له‌خێزانه كورده‌كان دوچاری گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای سوتان و به‌تاڵانبردنی ماڵه‌كانیان, ناچار خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شاره هه‌ڵهاتن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ملیانناو جارێكی تر له‌سه‌ر خاكی وڵاتی خۆیان و به‌ده‌ستی سوپای ده‌وڵه‌تی خۆیان بوونه‌وه به‌ئاواره. ئێستاش بێبه‌ش له‌هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان له‌بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا له لێواری مه‌رگدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، كه زۆربه‌یان ژنان و منداڵانن.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشو په‌لامارانه ده‌كه‌ینو داواكارین له‌حكومه‌تو لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به‌زوترین كات:
1- ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه بكشێننه‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزی هاوبه‌شه‌وه پارێزگاری ئه‌و شارانه بكرێت.
2- به‌زوترین كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه.
3- به‌پێی ده‌ستورو یاسا سزای گشت ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بدرێت، كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌م كاره نامرۆڤانه‌یه‌دا.
3-ستراتیژ‌و پلانی نوێ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابڕێژرێ به‌پێی پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ زامنكردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان.
یه‌كێتی ژنانی كوردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر