ایران نیوز

جمعه، دی ۰۱، ۱۳۹۶

ئه‌نجامده‌رێكى په‌لاماره‌كه‌ى مه‌خموور ده‌ستگيركرا

چه‌كدارێكى داعش كه‌ يه‌كێك بووه‌ له‌ به‌شدارانى په‌لاماره‌كه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو بۆ سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خموور ده‌ستگيركرا.
له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئيبراهيم فاخر، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆميته‌ى مه‌خموورى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 20ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، يه‌كێك له‌و چه‌كدارانى داعش كه‌ په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان له‌ مه‌خموور و قه‌ره‌چووغ دابوو له‌ لايه‌ن پۆليسى مه‌خمووره‌وه‌ ده‌ستگيركرا.
گوتيشى: ئه‌و چه‌كداره‌ له‌ كاتى كڕينى پێداويستى پزيشكى بۆ چاره‌سه‌رى برينداره‌كانى داعش له‌ مه‌خموور ده‌ستگيركراوه‌.

له‌ باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و چه‌كداره‌وه‌، به‌رپرسه‌كه‌ى كۆميته‌ى يه‌كێتى گوتى: چه‌كداره‌كه‌ ناوى جيهاد ئه‌مينه‌ و خه‌ڵكى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكه‌ و له‌ دايكبووى 1961ـه‌.

رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان له‌ بنارى چياى قه‌ره‌چووخ دا و له‌ ئاكامدا 8 چه‌كدارى داعش كوژران و ژماره‌يه‌كيشيان بريندار بوون.

له‌ ئاكامى ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌دا له‌ ريزى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و دوانى ديكه‌ش بريندار بوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر