جەمیلەی غەفاری ساڵی ١٣٤٢ لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە شاری سنەدا، چاوی بە ژین پشکووت.
لە کاتی راپەرینی جەماوری سالی ١٣٥٧دا هاوڕێ جەمیلە کە رەنج و کۆێرەوەری ژیانی زەحمەتکێشانی هەست پێ کردبوو لە زۆربەی سەرهەڵدانەکان و شێوەکانی دیکەی خەبات دژی دەسەڵاتی سەرکوتگەر و چەوسێنەری پاشایەتی، هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و پاش هاتنە سەرکاری رژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی و بە دیتنی کردەوە دژە شۆرشەکانی، هاورێ جەمیلەش زۆر زوو ناوەرۆکی دەسەڵاتە نوێەی ناسی و بۆ خەبات دژ بە کۆماری ئیسلامی، هەنگاوی هەڵهێنایەوە.
لەو سەردەمەدا هاوڕێ جەمیلە وێڕای جەباتی شۆڕشگێڕانەی خۆی سەرەنجی ئەو حیزبە و رێکخراوانەی ئەدا کە دژی کۆماری ئیسلامی خەباتیان ئەکرد، لە ئاکامدا کۆمەڵەی وەک رێکخراوێکی چەپ کە بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سوسیالیزم خەباتی ئەکرد، ناسی و خەباتی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێ دا.
ساڵی ١٣٦١ بوو کە هاوڕێ جەمیلە لەگەڵ کۆمەڵە پەیوەندی گرت، لەو پەیوەندیەدا ئەرکی تەشکیلاتی بە باشی بە ئەنجام ئەگەیاند و بۆ بڵاو کردنەوەی ئامانج و سیاسەتەکانی کۆمەڵە لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشانی خەڵکی کوردستان تێ ئەکۆشا.
پاییزی ساڵی ١٣٦١ پێوەندی تەشکیلاتی هاوڕێ جەمیلە بچڕا، بەڵام ئەم هاوڕێیە وەک خەباتکارێکی هەڵسووڕاو و بە شێوەی جوراوجور ئەرکەکانی بەرەو پێش ئەبرد، تاکوو لە زستانی ساڵی ١٣٦٢ لە لایەن بەکرێگیراونی کۆماری ئیسلامی ناسراو شوێنیان هەڵکرت کە بیگرن، لە بەر ئەوە هاوڕێ جەمیلە هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتیەوە و دوای تەواو کردنی سەرکەوتووانەی فێرگەی سیاسی و نیزامی لە ناوچەی سنە و لە گوردانی شوان دا سازماندەی کرا.
هاوڕێ جەمیلە یەکێک لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵەیە کە لە نێو هاوڕێیانی پێشمەرگەش، خۆشەویست و جێگای باوەڕ و متمانە بوو.
ماوەی پێشمەرگایەتی هاوڕێ جەمیلە کەمتر لە سێ مانگ بوو کە بە داخێکی زۆرەوە رۆژی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٦٣ لە ئاوایی زەلکە لە بەشی ساراڵ کە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دا توشی شەڕێکی دژوار و توند بوون. هەر لە ساتەکانی ئەوڵی شەڕدا هاوڕێ جەمیلە بریندار بوو و سەرەڕای برینداربوونی، تواناییەکی وای لە خۆ نیشان دا کە پێشمەرگەکانی بۆ بەشداری هەلسووڕاوانەتر لە شەڕەکەدا، گەرم و گوڕ و هەڵسووڕاوتر ئەکرد و دوای ماوەیەک کاتێ کە هاوڕێیانی پێشمەرگە ئەیانەویست هاوڕێ جەمیلە بۆ پشتی جیبهە ڕاگوێزن، کەوتە بەر گوولەیەکی تری بەکرێگیراوان و گیانی کەیلی عەشقی کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەلکی چەوساوەی کوردی لە دەست دا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر