د. كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 جه‌ختی كرده‌وه، ته‌نیا نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی كه‌ركووكه و جگه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌ش هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه ناتوانێت پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه هه‌ڵبژێرێت.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك گوتیشی: پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه و له پاراستنی خه‌ڵكی كه‌ركووكیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر