ایران نیوز

شنبه، مرداد ۱۸، ۱۳۹۳

پێشمەرگە هێرشێكی داعش لە جەلەولا تێكدەشكێنێ

رووداو – جەلەولا
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە جەلەولا رایگەیاند، كە چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە جەلەولا دەستیان بە هێرشكردن كردووەتەوە، بەڵام تێكشكێنراون.
لە گەڕەكی تەجنیدی شارۆچكەی جەلەولا چەكدارانی داعش لە چوارلاوە هێرشیانكردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە. بەڵام پێشمەرگە وەڵامێكی تووندیان داونەتەوەو تێكیان شكاندوون.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری رووداو كە لە فەرماندەكانی پێشمەرگەوە دەستیكەوتووە، لەو هێرشانەی داعشدا هیچ زیانێكی گیانی لە هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووە.


پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە پێشمەرگە لە جەلەولا تۆپبارانی خەستی هەردوو گەڕەكی تەجدید‌و وەحدە دەكات، كە چەكدارانی داعشی لێ جێگیر بوون.
گوتیشی هێزەكانی پشتیوانیی دوو كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی ‌و سنوورەكانی كوباشیان كۆنترۆڵكردووە، چونكە  ئەگەری ئەوە هەیە داعش لەو سنوورەوە هێرش بكات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر