رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ دووشەمە 18/8/2014، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بۆرج برێندا، وەزیری دەرەوەی نەرویجەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەكەدا وەزیری دەرەوەی نەرویج پاڵپشتی حكومەت و گەلی نەرویجی بۆ گەلی كوردستان لە شەڕی دژ بە چەكدارانی داعشدا راگەیاند و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بەسەر چەكدارانی داعشدا لە بارزانی كرد.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بارزانی رایگەیاندووە كە گەلی كوردستان بەسەربەرزییەوە لە جیاتی جیهانی ئازاد شەڕی دەوڵەتێكی تیرۆریستی دەكات، كە چەكی هەردوو سوپای عێراق و سووریای كەوتووەتە دەست و گوتوویەتی: "سەربەرزین بەوەی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە توانیان گیانی زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو ئاوارە بپارێزن''.
بۆرج برێندا ئاماژەی بە رۆڵی بارزانی و هەرێمی كوردستان كردووە لە وەستانەوە بەرامبەر چەكدارانی داعش و هاوكاریكردنیان بۆ ئەو پەنابەرانەی بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی پارێزگای موسڵەوە ئاوارەی باشووری كوردستان بوونە، برێندا گوتوویەتی ''هیوادارین ئەوەی بەڕێزتان و هەرێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا كردوویەتی ببێتە سەرەتای كۆتایهاتن و تێكشكاندنی تیرۆریستان لە ناوچەكە و جیهاندا، هاوسۆزی خۆم بەرامبەر مەینەتی ئەو هەموو هاووڵاتیانە نیشاندەدەم كە لە ترسی هەڕەشەكانی تیرۆریستان ئاوارە بوونە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە''.
لە بەرامبەریشدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ''ئێمە لەسەر پاراستنی بەها و پرەنسیپەكانی دیموكراسی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان سوورین''.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی نەرویج رایگەیاندووە وەك هەنگاوێكی پراكتیكی هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و دووپاتی ئەوەی كردووەتەوە كە نەرویج بەردەوام دەبێت لە هاریكاریی مرۆیی و حكومەتەكەی دیراسەی ئەوە دەكات، كە چۆن ئەم هاوكاری و پشتیوانیانە فراوانتربكرێن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر