رووداو-هەولێر
ماوەی دوو هەفتەیە دەزگا راگەیاندنە جیهانی و عێراقییەكان هەوڵی ئەوە دەدەن بزانن كە سرووشتی هاوكارییەكانی حكومەتی فەرەنسا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ شەڕی دژی چەكدارانی داعش چۆنەو لە چ ئاستێكدایە.
سەنتەری لێكۆڵەرە نێودەوڵەتییەكان پێشبینی دەكەن فەرەنسا چەكی سووكی وەكو بۆمب و دەمانچەو جۆرەكانی دیكە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بنێرێت، ئەوە جگە لە رەوانەكردنی كەرەستەكانی گواستنەوەو پەیوەندییەكان بۆ ئاگاداربوون لە جموجۆڵی چەكدارانی داعش.
جۆن فانسۆن پریسی، بەڕێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتییە ستراتیژییەكان كە لەهەمانكاتدا پسپۆری سەربازییە دەڵێت: فەرەنسا دەتوانێت مووشەكی دژە تانك بداتە هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام رەوانەكردنی فڕۆكەی سەربازی و چەكی قورس ئەگەرێكی لاوازە لەبەرئەوەی بەكارهێنانیان لەلایەن پێشمەرگەوە كارێكی قورسە و مەترسی خۆشی نیشاندا لە رەوانەكردنی ئەو جۆرە چەكانە.
جۆن پریسی بە رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی رایگەیاند، ئاشكرانەكردنی جۆری چەكەكان كە دەیداتە هێزەكای پێشمەرگە، پاریس رووبەڕووی رەخنە دەكاتەوە. گوتیشی: ئەگەر هاتوو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەو دۆسیەیە ئاشكرا نەكات، ئەوا وڵاتەكەی رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی پاریس چەكی پلە دووی رەوانەكردووە، یان چەكی زۆری رەوانە كردووە یاخود چەكەكان كەمبوون و بەپێی پێویست نەبوون.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر