رووداو- ئاژانسەكان
ئەمڕۆ شەممە رێكخراوی داعش هەڕەشەی راگەیاندنی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردو رایگەیاند، كە ئاڵای رێكخراوەكەیان لەسەر كۆشكی سپی هەڵدەدەن و دەڵێن خەلافەتی ئیسلامی دامەزراوەو ناوەستێ.
رۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری "ئەبو موسا" بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی رێكخراوی داعش كە بۆ "فەیس نیوز" قسەی كردووە، ئەوەی گواستووەتەوە "بە ئەمریكا دەڵێین لەهەموو شوێنەكان سەرتان شۆڕ دەكەین و ئاڵای جیهادیش لەناو كۆشكی سپی هەڵدەدەین و دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان رادەگەیەنین".
ئەبو موسا ئەوەش بە ویلایەتە یەكگرتووەكان رادەگەیەنێ "ئێمە لە هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ناترسین و ئەو سەربازانەی رەوانەشیان دەكەن، بە دەستی ئێمە لە عێراق سەرشۆڕ دەكرێن". دەشڵێت "خەلافەتی ئیسلامی دامەزراوەو ناوەستێ".
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند ، لە رۆژی شەممە 9ی ئابی 2014 دوو هێرشی ئاسمانییان لە نزیك شاری هەولێر لە باشووری عێراق دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامداوە، هێرشەكانیش بنكەی هاوێشتنی هاوەنەكان و كاروانێكی چەكدارانیان كردووەتە ئامانج.
دوای رەزامەندی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا بە هێرشی ئاسمانی ئامانجدار دژی چەكدارانی داعش، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا شوێنی هاوەنەكانی چەكدارانی داعشیان لە مەخموور كردە ئامانج، لەلایەكی دیكەشەوە لە رێگەی فڕۆكە یارمەتی مرۆییان گەیاندە ئەو خەڵكانەی لە چیای شنگال گیریان خواردبوو.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر