ایران نیوز

یکشنبه، مرداد ۱۹، ۱۳۹۳

200 ئەفسەری كوردی پێشووی سوپای عێراق داوادەكەن بچنە بەرەكانی شەڕ

رووداو- هەولێر

200 ئەفسەری پێشووتری لیوای 8ی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای دهۆك، كە ئێستا لە لیوای 14ی پێشمەرگەی كوردستان رێكخراون، داوا دەكەن بچنە بەرەكانی شەڕ ی دژی داعش.
مولازمی یەكەم ئەنەس عەبدی وەیوەت، لە سنووری قەزای بەردەڕەشەوە بە رووداوی راگەیاند،  ئەوان 200 ئەفسەری پێشووی لیوای 8ی سوپای عێراق بوون لە سنووری پارێزگای دهۆك، ئێستاش ماوەی 8 مانگە لە لیوای 14ی پێشمەرگەی كوردستان رێكخراون و مووچەیان پێدەدرێت، داوا دەكەن بچنە بەرەكانی شەڕ و بەشداری شەڕی داعش بكەن.



ئەنەس عەبدی، ئەفسەرێكی دیكە بە رووداوی گوت "هەرچەند دەكەم، ویژدانم ئاسوودەنییە لەماڵەوە دابنیشم، چەكدارانی داعشیش هێرشی سەر كوردستان بكەن". 

سەبارەت بە هەوڵەكانیشیان بۆ بەشداریكردن لەشەڕی دژی چەكدارانی داعش، گوتی "ئێمە ئەو ئەفسەرانە پەیوەندیمان بەیەكەوە كردووە و هاوڕاین، كە وەزارەتی پێشمەرگە بەرەیەكی شەڕمان بۆ دیاریبكات، تاوەكو رووبكەینە ئەوێ، چونكە هەرێمی كوردستان 8 مانگە مووچە دەداتە ئێمە، لەبەرئەوە ئێمەش ئامادەین بە ئەركی خۆمان هەستین".


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر