ایران نیوز

یکشنبه، مرداد ۱۹، ۱۳۹۳

كۆشكی سپی: كاتی كۆتاییهاتنی هێرشەكانی سەر داعش بەندە بە پێشهاتەكانەوە

رووداو-رۆیتەرز

كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا كاتی كۆتاییهاتنی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكای بۆ سەر چەكدارانی گروپی داعش دیاری نەكردووە، بەڵام كۆتاییهاتنی ئەو هێرشانە بەندە بە پێشهاتەكان.

 جۆش ئێرنست، گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا كاتی كۆتاییهاتنی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكای بۆ سەر چەكدارانی گروپی داعش دیاری نەكردووە، بەڵام كۆتاییهاتنی ئەو هێرشانە بەندە بە پێشهاتەكان لەسەر زەوی و شەڕی ئەمریكا بە هێزێكی پیادە لە دژی داعش دوورە".



جۆش ئێرنست گوتیشی "پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەندە بە پێكهێنانی حكومەتێكی بنكەفراوان لە عێراق بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان".

گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا كە "هێرشی سەربازی ئەمریكا بۆ سەر داعش بۆ پاراستنی سەربازەكانی ئەمریكا و ئاوارەكانی چیای شنگالە، جگە لە ئامانجی سێیەم كە بریتییە لە پڕچەككردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی داعش".

رۆژی  هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی چڕ بۆردو‌ومانی چەكدارانی داعشیان لە دەوروبەری شارۆچكەی مەخموور لە پارێزگای هەولێر دەستپێكرد و بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش و پاشەكشێكردنیان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر