![]() |
| ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە |
هێزەكانی پێشمەرگە بە خەستی بۆردوومانی چەكدارانی داعش لە بەنداوی مووسڵ دەكەن.
بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، کاژێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 16.8.2014، هێزەكانی پێشمەرگە، چەكدارانی داعشیان لە نزیک گوندی خەتارە لە نزیك بەنداوی موسڵ بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەكی سەربازی لە ناو گوندی خەتارە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فڕۆكە جەنگییەكان سەنگەرەكانی چەكدارانی داعشیان لە دەوروبەری گوندی خەتارە، كە ناوچەیەكی ئێزدینشینە، بەخەستی بۆردوومانكرد".

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر