ایران نیوز

شنبه، مرداد ۲۵، ۱۳۹۳

چەكی دوو وڵات گەیشتووەتە باشووری كوردستان

چەکی M2ـی ئەمریکی، کە بۆ پێشمەرگە نێردراوە 
رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "تاوەكو ئێستا هاوكارییەكانی ئەمریكا و فەرەنسا گەیشتوونەتە هەولێر و یارمەتی دیكەش بەڕێوەیە بۆ باشووری كوردستان". هەروەها دەشڵێت، " بنكەی سەربازی ئەمریكا لە هەولێر بوونی هەیە، بەڵام بە فەرمی رانەگەیەندراوە".



عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چەند وڵاتێكی جیهان ئامادەیی یارمەتی سەربازی و مرۆییان بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە و ئەوەی، كە ئێستا زۆر بەرچاوە، یارمەتییەكانی ئەمریكا و فەرەنسایە".

بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە جۆری ئەو چەكانەی، كە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، گوتی" ئێمە ناتوانین مەرجی یارمەتی بۆ وڵاتانی جیهان دابنێین و تەنها داوای جۆرە چەكێك بكەین، بەڵام ئەو چەكانەی تاوەكو ئێستا هاتوون هەم چەكی قورسیان تێدایە و هەم چەكی سووك و دڵنیایی دەدەمە خەڵكی كوردستان كە چەك گەیشتووە".

هەڵگورد حیكمەت سەبارەت بە كردنەوەی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە هەولێر، گوتی،" لەسەرەتای دروستبوونی مەترسی داعش، ئەمریكا بڕیاریدا كە 500 تا 600 راوێژكار بنێرێتە عێراق و رێژەیەكیشی بۆ كوردستان هاتوون، هەر ئەو كاتەش وا باسكرا كە بنكەیەكی ئۆپەراسیۆنیش لە هەولێر ببێت. ئێستا راوێژكارانی ئەمریكی لێرەن و فڕۆكەكانیشیان یارمەتی هەرێمی كوردستان دەدەن".

هەڵگورد حیكمەت گوتیشی، "بەڵام راگەیاندنی بنكە سەربازی دەبێت بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریكاوە بێت، ناكرێت ئێمە بڵێین بنكەیان لێرەیە و خۆیشیان رایاننەگەیاندبێت، راگەیاندنی بنكەی سەربازی ئەمریكا لە باشووری كوردستان كاری ئێمە نییە".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر