ایران نیوز

جمعه، شهریور ۱۴، ۱۳۹۳

تێكشكان یان پاشەكشەكردنی داعش لە ئامرلی ؟

رووداو – هەولێر
چۆڵكردنی ئامرلی لە لایەن داعش و كۆترۆڵكردنی لە لایەن هێزە سەربازییەكانی عێراق تێكشكان بوو یان پاشەكشەكردن؟
دەنگۆی چۆڵكردنی ئامرلی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە و تێكشكاندنیان سەرەڕای ئەوەی زۆر بە گەورەیی باسكرا و تیشكی خرایەسەر، بەڵام بەگوێرەی پەیجی گرووپی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئامرلی لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبێتە گۆڕستانی هێزە سەربازییەكانی عێراق.


بە گوێرەی شارەزایانی سەربازی كە چاودێری دۆخەكە دەكەن، بە ووردی باس لەوە دەكەن كەوا گرووپی داعش بۆ مەبەستێكی تەكتیكی پاشەكشەی كردوە لە شارۆچكەی ئامرلی، بۆ ئەوەی بە شێوازێكی دیكە هێرشبكاتەوە سەر شارۆچكەكە و كوشتاری زیاتربكات، هەروەك لە ماڵپەڕی ( الجزیرە ) بڵاوكراوەتەوە.

ئامرلی شارۆچكەیەكە لە نزیك خورماتوو و زۆربەی جێنیشینەكانی توركمانی شیعەن، بۆیە لێرە جێی پرسیارە ئایا بێدەنگبوونی توركیا لە بارەی ئامرلی و بەشداریكردنی قاسم سولێمانی، فەرماندەیی سوپای قودسی ئێرانی لەبەر شیعەبوونی شارۆچكەكەیە ؟

هەمان ماڵپەڕ ئاماژەی بەوە كردووە كە گرووپی داعش لە زۆربەی گوند و شارۆچكەكانی دەوروبەری تكریت جێگیربوونە و لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوازێكی نوێ و جیاواز دەستییان بە هێرشكردن كردووەتەوە، شێوازە نوێیەكەی داعش بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەكان و بۆمبڕێژكردنیان، پاشان پاشەكشەكردنە لێیان.

شارەزایانی بواری سەربازی هۆی ئەو شێوازە دەگەڕێننەوە بۆ كاریگەری بەشداریكردنی فڕۆكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە خاوێنكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە داعش دەستیان بەسەردا دەگرێت و لە لایەكی دیكەش داعش دەیەوێت هێزەكانی عێراق رابكێشێت بۆ نزیك ئەو ناوچانەی كە لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیدان و تێیدا جێگیربووە، بۆ ئەوەی ئەو هێزانە ماندوو و لاواز بكەن لەكاتێكدا لە دەوروبەری بەغدا هێزەكانی داعش شەڕی قورس دەكەن و لە زۆر جێدا لە پێشڕەویدان، هەروەك لە (یوسفیە) و (جرف الصخر) لە باشور و لە (زوبع) و ( و ابو غریب) لە رۆژئاوای بەغدا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر