فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ پێنج كچی دیكه‌ی ئێزدی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتوون و گه‌یشتوونه‌ته چیای شنگال، بڕیاریشه بگه‌ڕێندرێنه‌وه نێو كه‌سوكاره‌كانیان له سنووری پارێزگای دهۆك.
قاسم سمێر فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چیای شنگال رایگه‌یاند: پێنج كچی ئێزدی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له گوندی ره‌مبوسی رایان كردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته چیای شنگال.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی وتی: "له ئێستادا ئه‌و پێنج كچه له ماڵی هاوڵاتییه‌كن و باری ته‌ندروستی و ده‌روونیشیان باشه".
وتیشی: "ئه‌و كچانه دووانیان خه‌ڵكی گوندی تلقه‌سه‌ب و سێیه‌كه‌ی دیكه‌یش خه‌ڵكی گوندی كۆچۆن"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شه‌وی رابردوو له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رایان كردووه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆیش خۆیان گه‌یاندووه‌ته چیای شنگال.
قاسم سمێر روونیشی كرده‌وه كه "كچه‌كان ناویان (ل. ح. ق.)، (د. خ. ح.)، (ر. س. ب.)، (س. ئ. ع.) و (م. ق. ع.)ـیه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئێستا ره‌وشی ناوچه‌كه ئارامه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ شه‌ڕێك رووی نه‌داوه و دوو كۆمه‌ڵگه‌یش له ده‌ست ئێمه‌دان، ئه‌وانه‌یش كۆمه‌ڵگه‌ی دۆرگ و دۆلانن".

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر