تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی به‌ناوی ئیسلامی له عیراق و شام، به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند كه له ناوچه‌ی كازمیه‌ی به‌غدای پایته‌خت زیاتر له 70 كه‌سی كرده قوربانی.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌یه‌كی داعش كه سایتی سی ئێن ئێن ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیان به‌ناوی (عومه‌ر شامی) به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا، داعش ئه‌و تیرۆرسته‌ی به سوارچاكێك له سوارچاكه‌كانی ئیسلام ناوبردووه و نزای كردووه كه عومه‌ر شامی بخرێته "ریزی شه‌هیدان و پله‌ی بڵندی ئاسمان".
هه‌ر له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌ی كازمیه‌ی باكووری به‌غدای پایته‌خت، په‌رله‌مانتارێكی عیراق كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به سایتی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند كه "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی، ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌فاجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر كوتله‌ی به‌در كوژرا"، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری تر بخاته‌ڕوو.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ، كه خۆكوژێك لێیده‌خوڕی، له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی كازمیه له باكووری به‌غدا، 24 كه‌س كوژران و 54ی تریش برینداربوون.
ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌فاجی، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بوو بۆ كاروباری هه‌واڵگری به‌رله‌وه‌ی له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا له‌سه‌ر كوتله‌ی به‌در ببێته په‌رله‌مانتار.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر