زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی ناوشاری به‌غدای پایته‌خت داخراوه و جۆرێك له‌پشێویی كه‌وتۆته نێو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عیراقه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی شه‌ڕوپێكدادانی هێزه‌ئه‌منیه‌كان و تیرۆریستانی داعش له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌سكای نیوز به‌شی عه‌ره‌بی راگه‌یاند، "شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزه ئه‌منیه‌كان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستیپێكردووه،داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه".
وتیشی: پشێوی كه‌وتۆته نێو هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌شێویه‌كی به‌ربڵاو له شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی ناوشاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه.
هه‌وكات وته‌بێژی پرۆسه‌ی سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا ره‌تی كرده‌وه هیچ جموجوڵێكی داعش له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بوونی هه‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سكای نیوز، هێزه ئه‌منیه‌كان 3 ده‌روازه‌یان له‌كۆی 4 ده‌روازه داخستووه كه ده‌چێته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هه‌روه‌ك هه‌ردوو به‌ری كه‌رخ و رسافه‌یان له ناوشاری به‌غدا له‌یه‌ك جیاكردۆته‌وه به‌داخستنی پرده‌كانی نێوان هه‌ردوو به‌ری به‌غدا.
هه‌ر له‌و رێوشوێنانه‌ی هێزه‌ئه‌منیه‌كان گرتویانه‌به‌ر له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه، له‌گه‌ڵ رێگریی كردن له چوونه ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه( 14 تشرینی یه‌كه‌می 2014) داوای له حكومه‌تی عیراق كرد كۆنترۆڵی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه بكات كه به‌ره‌نگاری تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه له‌ریزی هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عیراق، ئه‌مه‌ش دوای تۆمه‌تبار كردنی ئه‌و میلیشیایانه به ئه‌نجامدانی تاوان له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر