ایران نیوز

سه‌شنبه، مهر ۲۲، ۱۳۹۳

له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بایكۆتی كاڵاو شمه‌كی توركی ده‌كرێت

له‌به‌ر سیاسه‌ته‌كانی توركیا دژ به‌شه‌ڕی كوبانێ له‌ ‌رۆژئاوای كوردستان و له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاڵاوشتومه‌كی توركی بایكوت كراوه‌، یه‌كێك له‌وسه‌نته‌رانه‌ تاناكورا فرۆشیه‌كانی شاره‌كانی سنه‌و مه‌هاباده‌، كه‌‌له‌ ‌ده‌ستپێكی شه‌ڕی كوبانێ له‌گه‌ڵ داعش شتومه‌كی توركی له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی جاران پێشوازی لێ ناكرێت وهه‌ندێك له‌فرۆشیارانیش له‌ فرۆشتنی كاڵاتوركیه‌كان خۆیان ده‌بوێرن.


فرۆشیارێك كه‌ به‌ ساسان خۆی ناساند له‌ تاناكورای سنه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌به‌ر سیاسه‌تی دژ به‌كورده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا،خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ تایبه‌ت لاوان زۆر به‌كه‌می شتومه‌كی توركی له‌م بازاڕه‌ ده‌كڕن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ فرۆشیارانیش كه‌كاڵای توركیان ده‌فرۆشت به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ئیتر ئه‌و كاڵایانه‌ نافرۆشن.

ناوه‌ندی خواردنی تورك دونێرله‌ گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كه‌ نزیكه‌ی شه‌ش مانگه‌ له‌و شاره‌ كراوه‌ته‌وه‌و ژماره‌ییه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان رۆژانه‌ ‌روویان تێده‌كرد، یه‌كێكی تره‌ له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه‌ به‌هۆیی بایكۆتكردنی هاوڵاتیانی سنه‌، زه‌ره‌رێكی زۆری به‌ركه‌وتوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا قه‌ره‌باڵغی جارانی پێوه‌ دیار نیه‌و كارمه‌نده‌كانی بێكار داده‌نیشن.

كچه‌ خوێندكارێكی كورد كه‌ به‌ سارا خۆی ناساند، له‌شاری سنه‌ ‌به‌ خه‌ندانی وت: "من جاران به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم بۆنان خواردن ده‌هاتین بۆئێره‌، به‌ڵام له‌كاتی ده‌سپێكردنی شه‌ڕی كوبانێ و پشتیوانی توركیا له‌ داعش، ئیتر بۆ تورك دونێر نایه‌ین و بایكوتمانكردوه‌".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ فرۆشیارێكی مه‌هاباد، به‌دانانی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌رپه‌یجه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه‌، له‌ كڕین و فرۆشتنی كاڵای توركیا خۆ ده‌بوێرێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر