جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك داعش له هه‌ولێر نزیك بووه‌وه، وه‌ك پێویست هه‌نگاویان نه‌نا، بۆ ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆیان هه‌بووه، ده‌شڵێت: "له‌و رووه‌وه بارزانی راست ده‌كات".
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: بولەند ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌کەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه وتی: "روونكردنه‌وه‌ی بارزانی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه توركیا یارمه‌تی داوه به‌ڵام وه‌ك پێویست نا".
وتیشی: "به‌ڵێ راسته، به‌ڵام بارزانی هۆكاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو. توركیا ناچاره به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی له هه‌موو شتێك زیاتر پێ گرنگ بێ، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باكووری عیراق باشه، جا چ مه‌سعود بارزانی بێت یان نێچیرڤان بارزانی، توركیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ كێشه‌ی نییه".
راشیگه‌یاندوه: "له‌وانه‌یه به‌هۆی رووداوه‌كانی كۆبانێیه‌وه هه‌ندێ داواكاری ئاڕاسته‌ی توركیا كرابێت ئێمه ئه‌و داواكارییانه له چوارچێوه‌ی یاسا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها وتیشی: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی بارزانی جه‌ختی لێكردووەته‌وه هێرشی داعش له دوای موسڵ بۆ هه‌ولێر و ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئاسمانیی ئه‌مریكایه، به‌ڵی راسته ئێمه ئه‌و شتانه‌مان نه‌كرد به‌ڵام بۆ نه‌كردنی ئه‌و شتانه‌ش زۆر هۆكار هه‌بوون، ئه‌وەش بارزانی له چوارچێوه‌ی راستگۆیی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و هۆكاری هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وە له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت".
پێشتر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه داعش له هه‌ولێر نزیك بووه‌وه، هه‌ڵوێستی توركیا له ئاستی پێویست نه‌بوو.
لە ئێستادا نارەزاییەکی زۆر لە سەر تورکیا هەیە کە با هاوکاری داعش لە قەڵەمی دەدەن، تورکیاش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر