سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كه ئێستا گه‌له‌كه‌مان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك له جاران زیاتر كار بۆ یه‌كڕیزی بكه‌ین، چونكه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو كورده نه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نێك یان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ـی ١٠ـی ٢٠١٤ له شاری دهۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) كۆبۆوه.
وه‌فدی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سوریا له سكرتێری پارته‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكهاتبوو، هه‌روه‌ها وه‌فدی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكراتیك بریتی بوو له سه‌ركردایه‌تیی ته‌ڤده‌م.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی له وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێستا گه‌له‌كه‌مان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك له جاران زیاتر كار بۆ یه‌كڕیزی بكه‌ین، چونكه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو كورده نه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نێك یان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیی له كورد به هه‌نگاوێكی گرنگ و ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند ئێستا كورد تاكه هێزه كه له به‌رانبه‌ر داعش شه‌ڕ ده‌كات و تیرۆریستان توانیویانه سوپای دوو ده‌وڵه‌ت بشكێنن، به‌ڵام ته‌نیا له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد شكاون، بۆیه زۆر گرنگه ئێمه‌ی كوردیش یه‌كڕیزیمان پیشانی دنیا بده‌ین و پێویسته هه‌موو ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێین و به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌مان و خاكمان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكه له‌سه‌رشانی هه‌موومانه و له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌ركێكی دیكه‌یه.
له‌و دانیشتنه‌دا بارزانی داوای له هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوا كرد كه زۆر به‌جیدی گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و روانگه‌یه‌كی ستراتیژییان بۆ دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا هه‌بێت و ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییه‌كین و درێغی ناكه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "شه‌ڕ دژی داعش بۆ گه‌له‌كه‌مان چاره‌نووسسازه و ئه‌و به‌رگرییه‌ی له كۆبانێ هه‌یه جێی ته‌قدیره و سه‌ركه‌وتنی كورد له هه‌ر شوێنێك سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه".
وتیشی: "ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی هاوپه‌یمانانیش بۆ به‌رگرییكردن له كوبانێ مایه‌ی پێزانینه و لای من كوبانێ و هه‌ولێر جیاوازییان نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتبێ درێغیم نه‌كردووه ئه‌وه‌ی بۆ پاراستنی هه‌ولێر كردمان بۆ كوبانێش كردوومانه و ئه‌و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ پاراستنی كوبانێ كرا وه‌ك ئه‌وه ده‌زانین كه بۆ پاراستنی هه‌ولێر كرا".
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه بوو سه‌رنجی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كوبانێ ڕابكێشین، پاراستنی كۆبانێ پێویستی به هه‌نگاوی كرده‌ییه و بۆ به‌رده‌وامی و زیادبوونی ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سعود مه‌لا و تاهیر سه‌فوك و شێخ ئالی به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد و هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ساڵح موسلم به نوێنه‌رایه‌تیی ته‌ڤده‌م وته‌یان پێشكه‌ش كرد و وێڕای پێزانینیان بۆ هه‌وڵی بارزانی كه وێڕای سه‌رقاڵیی به‌ڕێزیان به به‌ره‌كانی شه‌ڕ، كاتی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا ته‌رخان كردووه و ئه‌وه‌یان به نیشانه‌ی په‌رۆشیی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی بۆ برایانی له ڕۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م دا.
له‌و باره‌یه‌وه ساڵح موسلم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده زۆر سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووه و هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی جه‌نابیان بۆ پشتگیری له ڕۆژئاوا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوو وه‌فده‌كه ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هاوڕان و ئاماده‌یی خۆیان بۆ یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستیی هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا نیشان دا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر