ایران نیوز

سه‌شنبه، مهر ۲۲، ۱۳۹۳

ئەندازیارێكی سعودی ناو داعش لە لایەن یەپەگەوە كوژرا

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سێ هاوڵاتی سعودی لە ریزی چەكدارانی داعش لە لایەن یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە(یەپەگە) كوژراون، ئەمرۆش ئەندازیارێكی سعودی كە ناو داعشدا بووە، لە لایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە كوژراوە.
بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی(حەیات)ی لەندەنی، ئەو ئەندازیارە سعودییە لە كوبانێ كوژراوە و دەرچووی بەشی ئەندازیاری پترۆلە لە زانكۆی مەلـك فەهد بڕوانامەی بە دەست هێناوە.
لای خۆشیانەوە چەكدارانی داعش كوژرانی سێ چەكداری سعودییان لە كوبانێ ئاشكراكردبوو ئەوانەش هەریەك لە(ئەبو محەمەد نەجدی، ئەبو عومەر خالدی، هیشام شەعلان).بەڵام لە كوژرانی ئەندازیارە سعودییەكە ناوەكەیان ئاشكرا نەكردووە.
ئەمرۆش، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا چەكدارانی یەپەگە بڵاویانكردەوە كە هاوڵاتیەكی چینی تێدا پیشاندراوە هاتووە شەڕی دژی كوردی خۆرئاوا دەكات، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانەوە كوژراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر