یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەوی ڕابردوویان ناونا شەوی لەناوبردنی گەورە تیرۆریستان لەخاکی کوردستاندا، بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک گەورە تیرۆریست لەناوبران.
پۆڵات جان وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرایکردووە، کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو ھێزەکانیان ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی داعشیان لەگوندی ھەلەنچی داوەتەبەر دەستڕێژی گوللەو سەرجەم چەتەکان کوژراون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، شەوی ڕابردوو لەبەشی ڕۆژھەڵاتی کۆبانێ، ئەمیری چەتەکانی داعش بەناوی ئەبوبەکر حەفراوی کوژراوەو لەبەشی ڕۆژئاوای شارەکەش، یەکێک لەگەورە
تیرۆریستەکانی داعش بەناوی ئەبو ئەنەس شەعلان کوژراوەو لەھەمان بەشی کۆبانێ دوای ئەبو ئەنەس ئەبو تەلحەی سعودی کە بەڕەگەز سعودیە کوژراوە.
لەزانیارییەکاندا ئەوەش ئاشکراکراوە، ھەر لەشەوی ڕابردوودا سەدام جەمیل کوژراوە کە بەسەدامەکەی ناو داعش ناوبانگی دەرکردبوو، ئەو گەورە تیرۆریستە پلەی سەربازی بریتیبووە لەفەرماندەی بەرەی ھەموو ڕۆژھەڵاتی سوریاو ئەندامی دەستەی ئەرکان و سەرکردەی لیوایەکی تایبەتی مەشقپێکراو بووە کە لەشێوازی کۆماندۆسدان.
زانیاری ئەوەش دەستکەوتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گەورە تیرۆریستێکیان کوشتووە بەناوی موھەندس ئەبو محەمەد نەجدی کە ناوبراو سەرکردەو کەسی ھەرە بەتوانای داعش بووە لەدروستکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەکۆبانێ.
لەھێرشێکی شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە بۆ سەر گروپێک چەکداری داعش لەبەشی رۆژھەڵاتی شارەکەدا، ١٧ تیرۆریست کوژراون، کە دوای گورز وەشاندنەکە، دەنگی منداڵ بیستراوە، کاتێک شەڕڤانان دەچنە ناو لاشەی داعشەکان ژمارەیەکی زۆریان مێردمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵ بوون، ھەروەک ھەفتەی ڕابردووش لەبۆسەیەکدا ژمارەیەک چەتەی داعش کوژران کە لەنێویاندا منداڵی تەمەن ١٤ ساڵ ھەبووە.
ئەمڕۆ ٢٩ ڕۆژە داعش بەردەوامە لەپەلاماردانی کۆبانێ لەڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە ئەو شارە داگیربکات، بەپێچەوانەوە بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گروپە تیرۆریستیە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ھێندەی ئەم مانگەی کۆبانێ زیانی بەرنەکەوتووە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر