وێنەیەكی مندالی ئەو هەلەبجەییە |
حیكمه‌ت فائیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند : دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه له رێگه‌ی به‌رپرسی كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیمان به منداڵه‌كه‌وه كردووه كه ئێستا ته‌مه‌نی (26) ساڵانه‌و له پارێزگای سنه داده‌نیشێت و ورده‌كاری چۆنییه‌تی ونبوونی لێوه‌رگیراوه، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی (9) مانگ بووه له‌لایه‌ن دایك و باوكێكی خه‌ڵكی سنه‌وه به‌خێوكراوه.
وتیشی: به‌داخه‌وه تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نه‌توانراوه پشكنینی (NDA) له‌و (47) خانه‌واده وه‌ربگرێت كه منداڵیان له‌و تاوانه‌دا ونبوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبكرێت به ناسینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دەڵێت: داوا ده‌كه‌ین كێ زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م منداڵه په‌یوه‌ندی بكات به كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه.
به‌پێی ئامارێك له‌دوای تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه (47) منداڵ ونبوون و تائێستا (7) منداڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
ووڵات نێت |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر