ایران نیوز

سه‌شنبه، مهر ۲۲، ۱۳۹۳

پژاک دەچێتە کۆبانێ

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئاشکرایدەکات، ئەوان ھێزیان بۆ کۆبانێ ناردووەو بەردەوامیش دەبن لەھاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرپرسێکی ئەو ھێزەش ئاشکرایکردووە، لەدەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاواوە، پژاک بەشدارە تێیدا.
سیامەند موعینی، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئاشکرایدەکات، ئەوان تەنھا لەم ھەفتەیەدا ھێزیان نەناردووە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، وتیشی:" ئەو ھێزانەی ئێمە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستانمان کردوون، ڕۆڵیان ھەبووە لەمەشقپێکردنی ئەو ھاوڵاتیانەی پەیوەندییان بەپەیەگەو یەپەژەوە کردووە".



موعینی ئەوەشی ڕوونکردەوە، لەدەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، گەریلاکانی پژاک چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان و ئێستاش لەشاری کۆبانێ بەشداری ڕووبەڕووبونەوەکان دەکەن.


لەلایەکی تریشەوە ئاروین ئەحمەد پور، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سیستمی کۆمەڵگەی دیموکراتی و ئازادی ڕۆژھەڵات (کۆدار) رایگەیاند:" یەکینەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەدەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداری بەرخۆدانیان کردووەو ھەفتەی ڕابردووش لەکۆبانێ شەھیدمان ھەبووە".


پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سیستمێکی نوێی بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندو دواتریش خودی پژاک وەک حزب چووە ناو ئەو سیستمەوە، سیستمەکەش ناوی کۆمەڵگەی دیموکراتی و ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (کۆدار) بوو، کۆدار دوو کەس بەشێوەی ھاوسەرۆکایەتی بەڕێوەی دەبەن، ئەوانیش (ڕێزان جاویدو زیلان تانیا)یە.

ووڵات نێت |

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر