سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە، ناوی پاركی پەرلەمان لەهەڵەبجە دەگۆڕێت بۆ پاركی شەهید جیلان كۆبانی، ئەو کچە شەڕڤانە تێکۆشەرەی كە لەماوەی رابردوودا بۆئەوەی بە دیلی نەكەوێتە دەست چەتەكانی داعش، بەگوللەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لەوبارەیەوە دەڵێت: «دەبوو پەرلەمانی كوردستان خەمساردیی نەنواندایە لەداننان بەكانتۆنەكانی رۆژئاڤا، هەربۆیە بەباشمانزانی یەكێك لەپاركەكانی شارەكە، كە بەناوی پەرلەمانەوە ناونرابوو، ناوەكەیمان گۆڕی بۆ ناوی كچە شەهیدێكی شەڕڤان». هاووڵاتیانی شارەكەش ستایشی بڕیارەكەی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید دەكەن.
ساڵی 2010 بەبڕیاری سەرۆكی ئەوكاتەی پەرلەمانی كوردستان، پاركێك لەهەڵەبجە بەناوی پاركی پەرلەمان دروستكرا، بەڵام بەهۆی خەمساردیی ئەمدواییەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبارودۆخی رۆژئاوای كوردستانو هەوڵدان بۆ دەستكاریكردنی سروودی ئەی رەقیب، سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید، ناوی ئەو پاركەی گۆڕی بۆ پاركی شەهیدی شەڕڤان جیلان کۆبانی.
لەوبارەیەوە خدر كەریم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بۆ كوردستانی نوێ وتی: «لەڕووداوەكانی ئەم دواییەدا پەرلەمانی نەیتوانی رۆڵی راستەقینەی خۆی بگێڕێت، لەوانەش گوشارنەکردن لە حکومەت بۆ داننان بەكانتۆنەكانی رۆژئاڤای كوردستانو رێگری لەو هەوڵانەی لەئارادان بۆ دەستكاریكردنی سروودی ئەی رەقیب، هەربۆیە وەك شارەوانی هەڵەبجەی شەهید بەباشمانزانی ناوی یەكێك لەپاركەكانی شارەكەمان، كە بەناوی پەرلەمانەوە بوو بگۆڕین بۆ پاركی شەهید جیلان كۆبانی، كە بەمدوایانەو پێش ئەوەی بكەوێتە دەست چەتەكانی داعش بەگوللەیەك خۆی شەهید كرد».
ستایشی بڕیارەكە دەكەن
رۆشنبیرانو رۆژنامەنووسانی شارەكەش، ستایشی بڕیارەكەی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید دەكەنو ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، كە شارەكەیان شاری قوربانیدانەو پێویستە پاركو شوێنە گشتییەكان بكرێن بەناوی گیان بەختكارانەوە. سەبارەت بەو پرسەش سامان كەریم رۆژنامەنووس بۆ كوردستانی نوێ وتی: «بۆ هەموولایەك دەركەوتووە، كە سەرۆكایەتی پەرلەمان لە هەندێک بواردا خەمساردیی نواندووەو دەبوو وەک دامەزراوەیەكی یاسایی بێلایەن کاری بکردایە نەک رەنگدانەوەی حزبایەتی تێیدا زاڵ بێت، هەربۆیە وا هەستدەکرێت هەر هەڵوێستێك پێچەوانەی ئیرادەی سیاسیی زاڵی ئەندامەکانی سەرۆکایەتی بێت، سەرۆکایەتی پەرلەمان خەمساردبووە لێی!». وتیشی: نابێت «لەبەرئەوەی كێشەی سیاسی لەگەڵ حزبی باڵادەستی ناو كانتۆنەكانی رۆژئاڤا هەبێت، دان بەكانتۆنەكاندا نەنرێت! چونکە لەڕووی نەتەوەییەوە ئەمە سەرەتایەكی خراپە».
باسی لەوەشكرد؛ فراكسیۆنی سەوزی یەکێتی لەپەرلەمانی كوردستان، رۆڵی گرنگیان بینیووە بۆ جووڵندنی مەسەلەی دانپێدانان بە کانتۆنەکانی رۆژئاڤادا.
هەنگاوێكی گرنگە
هەر بەبڕوای هاووڵاتیانی هەڵەبجە، سەرۆكایەتی شارەوانی هەنگاوێكی گرنگی ناوە. لەو رووەوە رێبوار عەلی مامۆستاو رۆشنبیر دەڵێت: «هەڵەبجە شاری شەهیدانەو لەمێژوودا رەمزی بەرگریو بەرخودانە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش لەم خولەیدا رۆڵێکی باشی نەبینی لەهەڵویستی نەتەوەییدا».
دنیا هاتۆتە دەنگ
رۆشنبیرانی هەڵەبجە لەوە نیگەرانن لەكاتێكدا هەموو دنیا لەسەر كۆبانیو كورد بەدەنگ هاتووە، پەرلەمانەكەی خۆمان سستەو رۆڵێکی لاوازی هەبووە. زانا سەعید مامۆستای ئامادەیی بۆ كوردستانی نوێ وتی: «ئێستا لەسەرئاستی دنیاو دەوڵەتانی گەورەی جیهان لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیا كەوتوونەتە بۆردومانی داعشو گەیاندنی هاوكاریی بۆ كوردو كۆبانی، لەكوردستانیش خەڵك لەدژی داعش ناڕەزایی دەردەبڕنو داوای هاوكاری بۆ كۆبانی دەكەن، بەڵام پەرلەمان هەڵوێستێکی روونی نەبووە».
ووڵات نێت |

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر