حكومه‌تی ئوسترالیا، ڕه‌زامه‌ندیی نیشاندا بۆ به‌شداریكردنی هێزی زه‌مینی ئوسترالیا له شه‌ڕی داعش، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند: بۆ لێدانی گورزی ئاسمانیی له‌چه‌كدارانی داعش، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، حكومه‌تی ئوسترالیا ڕه‌زامه‌ندیی نیشاندا كه هێزی زه‌مینیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق،
بڵاوبكاته‌وه، ئامانج له به‌شداریی هێزی زه‌مینی ئوسترالیا، هاوكاریی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌یه له‌جه‌نگی داعش و پێشكه‌شكردنی كاری ڕاوێژكارییه به سوپای عێراق.
هاوكات تۆنی ئابووت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند: بۆ لێدانی گورزی ئاسمانیی له چه‌كدارانی داعش، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكراوه، به‌شداریی هێزی زه‌مینی ئوسترالیا له شه‌ڕی داعشدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی توركیا بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به سوپای وڵاته‌كه‌ی له به‌شداریكردن له شه‌ڕی داعشدا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر