ایران نیوز

شنبه، اردیبهشت ۱۲، ۱۳۹۴

چەكدارانی داعش لە موسڵ دەیانەوێت بەم شێوەیە خۆیان بشارنەوە

خەندان - رەڤەند گوهەرزی
ئەمڕۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، لە شاری موسڵ لە رێی بڵاوكراوەی تایبەتەوە هەندێك بڕیاری نوێیان دەركردووە و داوا لە هاوڵاتیانی شارەكە دەكەن، ریشتی خۆیان نەتاشن و جل و بەرگی چەكدارەكانیان لەبەر بكەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی كارەكانیان ئەنجام بدەن و خۆیان لە دەزگا هەواڵگیرییەكان بپارێزن. 

عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ، بە خەندانی راگەیاند : " ئەمڕۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەڵساون بە بڵاوكردنەوەی هەندێك بڕیاری نوێ بۆ خەڵكی شاری موسڵ " . 
وتیشی : " یەكێك لەو بریارە نوێیانەش ئەوەیە كەنابێت هیچ كەسێك ریشی خۆی بتاشێت و ئەو كەسەی سەرپێچی بڕیارەكەش بكات بە بری ١٠ هەزار دینار سزا دەدرێت " . 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵ داوایان لە خەڵكی شارەكە كردووە جل و بەرگی وەك ئەوان لەبەر بكەن " . 
بە وتەی عیسمەت رەجەب : " مەبەستی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پوشین و لەبەركردنی جل و بەرگی چەكدارەكانیان ئەوەیە خۆیان بشارنەوە لەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا و وەك ئەوان دەربكەن " . 
دەشڵێت: " مەبەستێكی تری چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئەوەیە كە بە ئاسانی هاتووچۆ لە ناو شاری موسڵ و ناوچەكانی تر بكەن و خۆیان لە دەزگا هەواڵگیری و سیخوڕییەكانی ناو موسڵ بپارێزن و كارەكانیان باشتر ئەنجام بدەن " .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر