ایران نیوز

شنبه، اردیبهشت ۱۲، ۱۳۹۴

یەپەگە: ٦٥ چەكداری داعش كوژران و شەر و پێكدادان بەردەوامە

خەندان - رەڤەند گوهەرزی
ناوەندی چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، لە شەر و پێكدادانەكانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە شارۆچكەی تل تەمەر ٦٥ چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون و ١٢ شەڕڤانی یەپەگەش شەهیدبوون .
شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانمانی یەپەگە و چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سەر سنوری خۆرئاوای كاتنۆی جەزیرە بەردەوامە . 

لە راگەیەندراوەكەی یەپەگەدا هاتووە، دوێنی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بە تانگ و چەكی قورس لە ناوچەیەكی نێوان تل تەمەر و حەسەكەدا هێرشیانكردووەو شەڕ و پێكدادانێكی سەخت لە گوندەكانی تل جەدایە، تل فوێدا، تل دمشید، تل رومان و سەییاد روویداوە . 

هەروەها شەوی رابردوو ھێزەكانی یەپەگە لە بەرامبەر گوندێكی نزیك تل فوێدا چالاكیەكیان لە دژی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدا و لەگوندەكە دووریان خستوونەتەوەو لە شەڕ و پێكدادانەكانی ئەو ناوچەیەشدا ٣٨ چەكداری ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە كوژران تەرمی ٢١ چەكداریشیان كەوتە بەر دەستی یەپەگە . 

ئاماژە بەوەش كراوە " ھێرشی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی تل رومان لە لایەن شەڕڤانەكانمان بە تووندی وەڵامدراوەتەوە، سەرەتاش بە چوار ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو هێرشیان دەستپێكردبوو و سێ لەو ئۆتۆمبێڵە بۆمب رێژكراوانە لە ناو چەكدارەكانیاندا تەقێنراونەتەوە و ئەوەی چوارەم پێش گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەست تەقێنرایەوە." 

باس لەوەش كراوە ، چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هەشت كردەوەی خۆكوژیان لە بەرامبەر شەرڤانەكانی یەپەگە ئەنجامداوە بەڵام هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتووە و لەكاتی  هێرشەكانیشدا رووبەڕووی وەڵامدانەوەی تووندی یەكینەكانی پاراستنی گەل هاتوون و ٢٧ كوژراویان لێكەوتەوە و ١٠ تەرمی چەكدارەكانیان كەوتوونەتە بەر دەستی شەرڤانەكانمان . 

لە كوتایی راگەیەنراوەكەی یەپەگەدا ئەو زیانە گیانیانەی بەر شەرڤانەكانیان كەوتووە بەم شێوەیە بووە " لە شەڕ و پێكدادانی ٢٤ كاتژمێری رابردووی كانتۆنی جەزیرە لە نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل و چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا  ١٢ شەڕڤانی یەپەگە شەھید بوون و لەوانەش ٧ شەڕڤانیان لە گوندی تل جەدایە و ٣ شەڕڤانیان لە گوندی تل فوەدا و دوانیتریش لە گوندی تل رومان  شەهیدبوون و شەڕو پێكدادانیش لە ناوچەكە بەردەوامە ".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر