ایران نیوز

پنجشنبه، شهریور ۱۹، ۱۳۹۴

حەویجە..12 چەكدارانی داعش كوژران

فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعشیان كردووە لە قەزای حەویجە و دەوربەری، لە ئاكامی ئەو بۆردومانەشدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون بریندار بوون.  
باپیر شێخوەسانی، فەرماندەی فەوجی چواری لیوای 11ی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە خەندانی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلولی 2015 فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆردومانی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعشیان كردووە  لە قەزای حەویجە و دەوربەری".  


وتیشی: "بەپێی زانیاری هەواڵگری هێزەكانی پێشمەرگە، لە بۆردومانەكەدا 12 چەكدارانی داعش كوژراون و زیاتر لە 19 چەكداری تریش بریندارن".  
ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكە جەنگییەكان، سێ مۆڵگەی سەرەكی چەكدارانی داعشیان خاپوور كردووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیشیان سووتاندووە" 
رونیشیكردەوە، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكان ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەیان بۆردومان كردووە و لە ئاكامدا چوار چەكداری تری ئەو رێكخراوە تیرۆریستە كوژراون". 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر