په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) ، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه به رێپێوان به‌ره‌و ئه‌و شاره كوردییه به‌ڕێكه‌وتن كه بۆ شه‌ش رۆژ ده‌چێت گه‌مارۆدراوه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان و عه‌لی حه‌یده‌ر كونجا و موسلیم دۆغان كه نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه ده‌كه‌ن له حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری توركیا، ویستیان به ئوتۆمبێل بگه‌نه شاری (جزیره‌ی بۆتان) له پارێزگای شرنا‌خ، به‌ڵام له شارۆچكه‌ی مدیاته‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رێگه‌نه‌دران به ئوتۆبێله‌وه بچنه شاره‌كه.
ده‌میرتاش رایگه‌یاند، ئه‌و وه‌فده‌ی كه په‌رله‌مانتارانی تر و مه‌ده‌نییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، رووبه‌ری 90 كلم به‌پێ ده‌بڕن تا بگه‌نه شاره‌كه.
كه‌ناڵی (سی.ئێن.ئێن- تورك) له زاری ده‌میرتاشه‌وه بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 120 كه‌س به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌ی جزیره‌دا سه‌پێنراوه، نه‌یانتوانیوه ده‌ربچن، بۆیه لێره‌وه ئوتۆمبێله‌كانمان جێده‌هێڵین و به به‌پێ رێده‌كه‌ین.
پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاند، فه‌رمانی رێگه‌نه‌دا به ئۆتوبێله‌كان تا بچنه شاره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه، بۆیه ده‌یان كه‌س له رێگه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی جزیره‌وه كه ده‌میرتاش سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، به‌پێ به‌ره‌و ئه‌و شاره به‌ڕێكه‌وتن تا گه‌مارۆ سه‌پێنراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن.
ده‌میرتاش كه به‌ڵێنیدا گه‌مارۆی سه‌ر جزیره‌ی بۆتان هه‌ڵبگرێت، وتیشی: "ده‌توانن كاروانه‌كه‌مان رابگرن، به‌ڵام ناتوانن رێگه‌ی رێكردنمان بگرن".
په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هۆشدارییاندا له باروخی جزیره‌ی گه‌مارۆدرا كه به كاره‌ساتێكی مرۆیی دوور له چاوی میدیا، وه‌سفییان كرد.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان، هاتووچۆیان له شاری جه‌زیره‌ی بۆتان قه‌ده‌غه‌كردووه و گه‌مارۆیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه، به‌پێی یه‌كێتی مافه‌كانی مرۆڤی توركیاش بێت، له‌و ده‌مه‌ی گه‌مارۆ به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێنراوه، تائێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، حه‌وت مه‌ده‌نییان له جزیره كوشتووه كه دوانیان منداڵن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر