فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی ناوچە سنورییەكانی قەزای ئامێدی دەكەن لە پارێزگای دهۆك.
بۆردومانەكەی ئەمڕۆ سنوری چیاكانی راڤیناو ئورمانایان گرتووەتەوە لە سنوری ناحیەی كانی ماسی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی.
رەفعەت راڤین موختاری گوندی راڤینا بەخەندانی راگەیاند، لەئێستادا چەند فڕۆكەیەكی جەنگی بە چڕی چیای راڤیناو ئورمانا بۆردومان دەكەن.
وتیشی "بۆردومانەكە نزیكە لە بنكەیەكی سەربازی توركیا لە گردی باروخێ لە دەڤەری بەرواری باڵا".
رەفعەت راڤین ئاماژەی بەوەشكرد، بۆردومانەكە هەروەها لەخەڵكی چەند گوندێكەوە نزیكەو ترس و نیگەرانی لەناو دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستكردووە.
بەوتەی موختاری گوندی راڤینا، لە ئێستادا فڕۆكە جەنگییەكان بەسەر چیای مەتین بە نزمی دەسوڕێنەوەو پێدەچێت ئەو سنورەش بۆردومان بكرێت.
لە هاوینی رابردووەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان كردەوە بە بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بەبیانووی لێدان لە بارەگاكانی پەكەكە.
بۆردومانەكان زیانی ماددیان بەو گوندانە گەیاندووە، هەندێ جاریش زیانی گیانی یان لێكەوتووەتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر