هێزەكانی پێشمەرگە لەباشوری كەركوك فڕۆكەیەكی چاودێریی تیرۆریستانی داعش تێكدەشكێنن و دوای خستنەخوارەوەی دەستی بەسەردا دەگرن.
لیوا محەمەد حاجی قادر، بەرپرسی میحوەری داقوقی هێزەكانی پێشمەرگە بەخەندانی وت"دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی عوزەیرییەی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی داعش دوای ئەوەی چاودێری هێزەكانی پێشمەرگەی دەكردو وێنەی دەگرت لەلایەن پێشمەرگەكانی لیوای 124وە تێك شكێندراو خرایەخوارەوە".
بەرپرسی میحوەری داقوق ئاماژەی بەوەشكرد دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بەسەردا گرتووەو رادەستی لایەنی پەیوەندیداریان كردووە.
ئەوە سێیەم جارە هێزەكانی پێشمەرگە دەست بەسەر فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی تیرۆریستانی داعشدا بگرن لەسنوری پارێزگای كەركوكو دوو فڕۆكەكەی دیكە لەماوەی رابردوودا لەمیحوەری رۆژئاوای كەركوك دەستیان بەسەردا گیراوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر